حاسڵاتی ئەم بەیانییە
حەماس داوای ئاگربەست دەکات و ئیسرائیل مەرجی هەیە
964+
ژووری هەواڵ
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە: ئەم سەر لەبەیانییە ئیسرائیل لیستێکی 11 کەسی پێگەیشتووە، ئەمەش ئەو کەسانەن کە لە دوا رۆژی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل ئازاد دەکرێن.
جۆناسان بۆلارد ئەو جووەی تۆمەتبارکرا بە سیخوڕی بەسەر ئەمریکاوە، دەڵێت: نابێ ئیسرائیل بهێڵێت کەسوکاری دیلەکانی قسە بکەن و ناڕەزایی دەرببڕن، دەبێ هەر کەس داوای گەڕانەوەی دیلەکانی کرد دەستگیری بکات.
حەماس رایگەیاند هەوڵدەدات بۆ ئەوەی ماوەی ئاگربەست درێژبکاتەوە، ئیسرائیلیش دەڵێت ئامادەیە، بەڵام بەو مەرجەی هەر رۆژێک 10 دیلی ئیسرائیلی ئازاد بکرێن.
ناتەنیاهۆ رایگەیاند: جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکای ئاگادارکردووەتەوە پاش تەواوبوونی ماوەی ئاگربەست زۆر بەچڕی هێرشەکانیان بۆ سەر غەزە دەست پێدەکەنەوە.
بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێن چەند چەکدارێکی نەناسراو لە نۆکەندی عەدەن دەستیان گرتووە بەسەر کەشتییەکدا کە پڕە لە مادەی کیمیایی فسفۆڕیک، بەڵام تائێستا نازانن ئاخۆ حوسییەکانی یەمەن ئەو کارەیان کردووە یان نا.
رۆژنامەی یەدیعوت ئاحرۆنۆتی ئیسرائیلی نوسیوێتی: سوپای ئیسرائیل دوو ئەفسەری لەسەر کار لابردووە بەو هۆیەی لە شەڕێکدا لە باکووری غەزە پاشەکشەیان کردووە.