دیمەنی ئەو تۆمەتبار و پارانەی کە پۆلیس دەستی بەسەرداگرتوون.وێنە. پۆلیسی راپەڕین
لە راپەڕین سێ تۆمەتبار دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە لە دوو رووداوی جیاوازدا، پارەیان دزیوە و پارەی تەزویریشیان ساغکردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکردووە، بە قسەی خۆی بڕی سێ هەزار دۆلاری ئەمریکی و 153 هەزار دیناری عێراقی لێ دزراوە، توانراوە لە ماوەیەکی کەمدا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێن.
لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتباران (م، ع، ق) و (ا، ع، ق) کە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، دەست بەسەر 1800 دۆلار و 100 هەزار دیناری عێراقیشدا گیراوە.
پۆلیس دەڵێت، لە چالاکییەکی دیکەشدا توانراوە کەسێک دەستگیر بکەن، کە هەستاوە بە ساغکردنەوە پارەی تەزویر.
تۆمەتبار (پ، ش) ئێستا بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و بە پێی مادەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.