كێشه‌یان كاره‌باى نیشتمانییه
13 رۆژە گەڕەکێکی زاخۆ بێ ئاوە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه گه‌ڕه‌كێكى ناوه‌ندى زاخۆ بێ ئاوه و دانیشتوانیشى ناڕازین.
گەڕەکی خرابابکێ دەکەوێتە خۆرهەڵاتی شاری زاخۆ، یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان به‌هۆى ئه‌وه‌ى زه‌وى له‌و گه‌ڕه‌كه هه‌رزانه زیاتر كه‌مده‌رامه‌ته‌كان روویان له‌و گه‌ڕه‌كه كردووه.
گەڕەکەکە تەنیا 40% دانیشتوانه‌كه‌ى بێ ئاون.
سەگڤان زەمان، دانیشتوی گەڕەکەکەیە بە 964 وت، تەنیا گەڕەکە هەژارنشینەکان پشتگۆێ خراون.
وتیشی “لە زاخۆ یەک ماڵیش کێشەی ئاوى نییە، ته‌نیا ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ى ئێمه نه‌بێت بۆیه داوا دەکەین چاره‌سه‌ر بكرێت”.
ساڵح حەسەن، بەرێوەبەری فەرمانگەی ئاوی زاخۆ بە 964ـى وت: نەگەیشتنی ئاو بە خەڵکەکە هۆکارەکەى تەنیا کەمی کارەبای نیشتیمانییە.
وتیشی “بەشێوەیەکی کاتی کێشەمان چارەسەر کردوون تا دۆخی کارەبا باش ده‌بێت”.
باسی له‌وه‌كرد دوو رۆژە گازوایل و موەلیدە بۆ ئه‌و گەڕەکە نێردراوه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی كاتى، هەركاتێكیش كاره‌با باش بووه‌وه کێشەی ئاو له‌و گه‌ڕه‌كه نامێنێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن