ترسناك نیه..
په‌تایه‌ك به‌ناوى “هه‌توان” له منداڵان ده‌ئاڵێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هۆشدارى له بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تایه‌كی ڤایرۆسی ده‌درێت له‌ناو منداڵان، به‌ڵام پزیشكێكى پسپۆڕ ده‌ڵێ، ماوه‌ى 10 رۆژى پێده‌چێت به‌ڵام ترسناك نییه.
په‌تایه‌كه ناوى هه‌توانه، نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسیه، به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه توش ده‌بێت یه‌ك بۆ سێ ڕۆژ دوای به‌ریه‌ك كه‌وتن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
د.پشده‌ر عه‌بدوڵا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، هه‌توان په‌تایه‌كى ترسناك نییه خۆی چاك ده‌بێته‌وه دوای ته‌واو كردنی سوڕی ڤایرۆسه‌كه.
نیشانه‌كانی هه‌توان:
– لوتی ته‌ڕ ئه‌بێت.
– قوڕگی خوران و ئازاری ئه‌بێت.
– كۆكه.
– هه‌ست به ئازار‌و بێتاقه‌تی ئه‌كات.
– پژمه.
– تایه‌كی كه‌م هه‌ندێكجار تایه‌كی به‌رز.
– به گشتی هه‌ست به باشی ناكات.
له چ كاتێكدا پێویسته پزیشك بیبینێت:
– تا به‌رزتر له 38 پلی سیلیزی له منداڵی خوار ته‌مه‌نی سێ مانگ.
– به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی یان مانه‌وه‌ی تاكه‌ی بۆ زیاتر له دو ڕۆژ.
– نیشانه‌كانی به‌ره‌و خراپی بڕۆن.
– سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆر و كۆكه‌یه‌كی زۆر.
– خیزه‌ی سنگ.
– ئازاری گوێچكه.
– ئاره‌زوی خواردنی نه‌مێنێت.
– هۆشی به‌ره‌و خراپی بڕوات.
چۆنیه‌تی خۆپاراستن:
– به‌رده‌وام ده‌ستی منداڵه‌كه به سابون بشۆ.
– به‌رده‌وام ئاگاداری پاك و خاوێنی مه‌تبه‌خ و حه‌مام به.
– به‌رده‌وام كلێنێكس به‌كاربهێنه به‌تایبه‌ت له كاتی كۆكه و پژمه،منداڵه‌كه‌ت فێر بكه له‌كاتی نه‌بونی كلێنێكس ئه‌گه‌ر كۆكه‌و پژمه‌ی هات با سه‌ر بنێت به ئانیشكیه‌وه بۆئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بڵاونه‌كاته‌وه.
– هه‌وڵ بده به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌وچك و په‌رداخی كه‌سی توشبو به‌كارنه‌هێنێت.
– هه‌وڵ بده به‌ریه‌ك كه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌سی توشبو نه‌بێت.
چاره‌سه‌ره‌كانی له ماڵه‌وه:
– خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له شله‌مه‌نی وه‌ك ئاو شه‌ربه‌ت وه‌ك شه‌ربه‌تی گه‌رمی لیمۆ.
– خواردنی شۆربای مریشك.
– پشودان له ماڵه‌وه.
– رێكخستنی پله‌ی گه‌رمی و شێداری ژوری پشودانی منداڵه‌كه‌ت، نابێت زۆر گه‌رم بێت یان سارد بێت،یان وشك بێت.
– غه‌ڕغه‌ڕه‌كڕدن به خوێ و ئاو (خوێواو).