پێشتر بە کێی تر بەخشراوە؟

جەلال بەرزنجی: یەکەم نووسەری کوردم پلەی دکتۆرای لە زانکۆی ئەلبێرت پێبدرێت

964+

پێشەوا محەمەد

دوای وەرگرتنی پلەی دکتۆرا لە ئەدەبدا لە زانکۆی ئەلبێرتای کەنەدا، جەلال بەرزنجی لەبارەی وەرگرتنی ئەو پلەیەوە دەڵێت، یەکەم نووسەری کوردم پلەی دکتۆرای لە زانکۆی ئەلبێرت پێبدرێت.

زانکۆکە لە بەر شیعر، نووسین و داکۆکیکردنی لە ئازادی رادەربڕین ئەو خەڵاتەی بە جەلال بەرزنجی نووسەر بەخشیوە.

جەلال بەرزنجی، نووسەری دیاری کورد کە لە وڵاتی کەنەدا نیشتەجێیە بە 964ـی وت، “ئەوە بەرزترین پلەی ئەکادیمییە لە زانکۆ، دەدرێت بەوکەسانەی بەرهەمەکانیان لە بواری ئەدەب، زانست و یاسا، لە سەر ئاستی نێودەڵەتی سوودیان بۆ مرۆڤایەتی هەیە”.

ئەو پلەیە بۆ جاری یەکەم ساڵی 1479 زانکۆی ئۆکسفۆرد داویەتی بە لینیۆل وردڤل، دواتر لە زانکۆ بەناوبانگەکانی ئەمریکا، ئوسترالیا و کەنەداش دراوە، ساڵی 1762 ئەو پلە لە لایەن زانکۆی هارڤەرد لە ئەمریکای باکوور دراوە.

“پێشتر زانکۆی ئەلبێرتا ئەو پلەیەی داوە بە دالای لامە و ماندێلا و دێڤد سوزوکی”.

جەلال بەرزنجی ساڵی 1953 لە شاری هەولێر لەدایک بووە، خاوەنی چەندان بەرهەمی شیعر و رۆمانە و چەندان خەڵاتی ئەدەبیی لە وڵاتی کەنەدا بەدەستهێناوە.

بەختیار عەلی بۆ 964

بەختیار عەلی بۆ 964 "وەرگرتنی خەڵاتەکە بۆ من زۆر چاوەڕواننەکراو بوو"