یاری نێوان یانەی دهۆک و نەجەف لە یاریگای دهۆک. وێنە :964
دهۆک لە یاریگای خۆی سێ خاڵی تری بەدەست هێنا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئەمڕۆ هەینی، یانەی دهۆک میوانداری یانەی نەجەفی کرد لە یاریگای خۆی لە گەڕی پێنجەم لە خولی ئەستێرەکانی عیراق و سێ خالی یاریەکەی بەدەستهێنا.
لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا یانەی دهۆک بە گەرموگوڕییەکی زۆرەوە بە پێچەوانەی کەش ساردەکە دەستی بە یاری کردن کرد و دەرکەوت، هێر لە دوای هێرشیان ئەنجامدا بۆسەر گۆڵی یانەی بەرامبەر.
لە خولەکی 46 و لە رێگای یاریان عوسمان سانی گۆڵی یەکەمی تۆمار کردو ئەو گێمە بەسەرکەوتنی یانەی دهۆک کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا هەرچەندە یانەی نەجەف دەیویست گۆڵ تۆمار بکات بەڵام نەیانتوانی، یانەی دهۆک بە ئەنجامی 1 -0 یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا.
بەو بردنەوە یانەی دهۆک خۆی گەیاندە ریزبەندی دووەم لە خولی ئەستێرەکانی عێراق
پێداچوونەوە: توانا نەقی