دەیان کیلۆ مادەی هۆشبەریان لابووە
تۆڕێکی نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەر لە سلێمانی دەستگیرکران
964+
ژووری هەواڵ
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆڕێکی نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەری لە شاری سلێمانی راگەیاند کە ژمارەیان سێ کەس بووە.
ئەمڕۆ هەینی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەری نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی دەستگیرکردنی ئەو تۆڕە و هەڵوەشاندەوەی تۆرەکەیان راگەیاند.
ئەو کەسانەی دەستگیرکراون، 51 کیلۆ مادەی کریستاڵیان پێوە گیراوە بەنیازبوون لە شارەکانی هەرێم و عێراق ساغیبکەنەوە.
پرۆسەکە لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق و ئاسایشی سلێمانی بووە.