قارچک هاوشێوەی مرۆڤ هەناسە دەدات
لە جیهاندا زیاتر لە 14 هەزار جۆری قارچک هەیە
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
دەستپێکی وەرزی پایز، باران بارین و هەورە بروسکە دەبن بە ئاماژەی دەرکەوتنی قارچک.
لە جیهاندا 14 هەزار جۆری قارچک هەیە، لە دارستان و دەشت و شاخ و تەنانەت بنی دەریاکانیشدا دەردێن و دەژین.
زانایانی زیندەزانی تەمەنی قارچک بۆ دوو هەزار و 400 ساڵ دەگەڕێننەوە، قارچک هاوشێوەی مرۆڤ هەناسە دەدات و ئۆکسجین هەڵدەمژێت و دوانەئۆکسیدی کاربۆن دەداتەوە.
بەشێکی قارچكهكان دەخورێن و زۆر بەسوودن و بەشێکیشی تاڕادەی مردن ژەهراویین.