ژاوەژاو بکات 500 هەزار سزا دەدرێت

سزاى سه‌رپێچیكردن بۆ مۆلیده‌كانى راپه‌ڕین داندرا

964+

شاخەوان عومەر

فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین، چه‌ند سزایه‌كی جیاوازى بۆ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانى سنووره‌كه‌ى داناوه‌، یه‌كێك له‌ سزاكانیش هەر مۆلیدەیەک ژاوەژاو بکات 500 هەزار سزا دەدرێت.

ئەو سزایانەی فه‌رمانگه‌كه‌، بە گوێرەی رێنمای ژمارە یەکی ساڵی 2022 لە بەرزەفتکردنی سەرپێچیە ژینگەیەکانه‌ کە لە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ریكردووه‌.

ئه‌و سزایانه‌ى بۆ سه‌رپێچی مۆلیده‌كان داندراوه‌ له‌ 300 هەزار دینارەوە ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار دەڕوات.

هه‌ر مۆەلیدەیەک سەوزایی نەبێت 300 تا 500 هەزار دینار سزا ده‌درێت، ئەگەر ژاوەژاویشی هەبێت و زەویشی کۆنکریت نەکرابێت، ئه‌وا سزاكه‌ى 500  هەزار دیناره‌.

توندترین سزاى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ بۆ مۆلیده‌كان له‌ یه‌ك ملیۆن دینار تاوه‌كو ملیۆنێك و 500 هه‌زار دیناره‌، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر مۆەلیدەکە دوکەڵی رەش ده‌ربکات.

هه‌ر مۆلیده‌یه‌كیش دیوارى نه‌بێت سزاكه‌ى یه‌ك ملیۆن دینار و ئه‌گه‌ریش ده‌وربه‌ره‌كه‌ى به‌ گازوایل پیس بووبێت سزاكه‌ى له‌ 500 هه‌زاره‌وه‌ بۆ یه‌ك ملیۆن دیناره‌.

ده‌نگى مۆلیده‌ گه‌ڕه‌كێكی دهۆكی هه‌راسان كردووه‌

ده‌نگى مۆلیده‌ گه‌ڕه‌كێكی دهۆكی هه‌راسان كردووه‌

نه‌بوونى مۆلیده‌ شه‌وانى سیده‌كانى بێ كاره‌با كردو...

نه‌بوونى مۆلیده‌ شه‌وانى سیده‌كانى بێ كاره‌با كردووه‌