پارێزگای هەولێر وا دەڵێت

زیاتر لە دوو هەزار تابلۆ لە زمانی بیانیەوە کراون بە کوردی

964+

ژووری هەواڵ

لە سەنتەری شاری هەولێر، دوو هەزار و 389 تابلۆی کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت و شوێنە گشتیى و بازرگانییەکان، گۆڕدراوە بۆ کوردی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22.11.2023، پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی هەڵمەتى گۆڕینى زمانی تابلۆکان ئەنجامدا و رایگەیاند، “دەرەنجامى باش و دڵخۆشکەر هەن”.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، فەرمەنگە و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانى راسپارد سەرجەم کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت و شوێنە گشتیى و بازرگانییەکان ئاگادار بکەنەوە پابەندی بڕیارەکەبن و تابلۆی شوێنەکانیان بگۆڕن بۆ کوردی، بە پێچەوانەوە هەرکەس و خاوەن شوێنێک تابلۆكانی نه‌گۆڕێت، رێکارى پێبژاردن و داخستنى شوێنەکەى بەرامبەرى دەگیرێتەبەر.

گفتوگۆش کرا لەبارەی ئەوەی کە بەشێک لە خاوەنکار و کاسبکاران لە سەر دیوارى شوێنە گشتییەکان و ماڵان کارەکانیان و ژمارە تەلەفۆنەکانیان دەنووسن.

“لەوبارەیەشەوە کۆبوونەوە بڕیاریدا لە هەفتەى داهاتوودا هەڵمەتێک لەلایەن سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانى دەستپێبکات بۆ پاککردنەوەى ئەو شوێنانە، دواتر هەرکەسێک ئەو کارە دووبارە بکاتەوە لەسەر دیوار ریکلام بنووسێت ئیجرائاتى لەگەڵ بکرێ و کەسەکەش دەستگیربکرێت”، پارێزگای هەولێر ئەمەی راگەیاندووە.

ئەوە نەما بە ئارەزووی خۆت ریکلام هەڵبواسیت

ئەوە نەما بە ئارەزووی خۆت ریکلام هەڵبواسیت