ساڵی پار 31 دۆنم چێندرابوو
لە قۆره‌توو بڕۆکلی پێگه‌یشت به‌ڵام گه‌رمیانییه‌كان حه‌زى لێناكه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان به‌رهه‌مى بڕۆكلى پێگه‌یشتووه، بەڵام گەرمیانییەکان خۆیان مەیلیان زۆر لێی نییەو لە سلێمانی ساغی دەکەنەوە.
گوندی دەورە لە ناحیەی قۆرەتووی گەرمیان پایتەختی بڕۆکلییە، بەرهەمێکی زۆری لێچێنراوە و ئێستا وەختی دورینەوەیەتی، چونکە ساڵانە دووجار دادەچێنرێت، یەکەمیان لە مانگی نیسان و ئەوەی دوومیش لە ئەیلولدایە و سێ مانگی دەوێت تا پێبگات.
مه‌ریوان عه‌بدوڵا، به‌رپرسی به‌شی پلان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، به 964ـى وت، ساڵانه له سنووره‌كه‌یاندا به‌رێژه‌یه‌كی زۆر بڕۆكلی ناچێندرێت، به‌ڵام له چه‌ند گوندێك جوتیاران دەیچێنن.
گوندی دەورە لە ناحیەی قۆرەتووی گەرمیان پایتەختی بڕۆکلییە
كشتو‌كاڵى گه‌رمیان تەنیا ئاماری ساڵى 2022ی بەردەستە، ئەو کات 31 دۆنم زه‌وى له گونده‌كانى گه‌رمیان به بڕۆكلى چێنرابوو، به‌ڵام به‌رپرسی پلان ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ تا ئێستا دیار نییه چه‌ند چێندراوه.
مه‌ریوان عه‌بدوڵا دەڵێت “خه‌ڵكی گه‌رمیان كه‌متر حه‌ز به خواردنى ئه‌م به‌روبومه ده‌كه‌ن، بۆیه زۆرینه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ بازاڕه‌كانى سلێمانى ده‌نێردرێت”.
خه‌ڵكی گه‌رمیان كه‌متر حه‌ز به خواردنى ئه‌م به‌روبومه ده‌كه‌ن
له ڤیدیۆیه‌كیشدا كه كشتو‌كاڵى گه‌رمیان بڵاویكردووه‌ته‌وه جوتیارەکانی ئەو ناوە دەڵێن هیلاک دەبن بە دەست بەرهەمهێنانیەوە، چونکە تێچووی زۆرە، تۆ و سۆنده و ماده‌ى كیمیا و ده‌رمان و سوتەمەنی دەوێ تا پێدەگات.
بڕۆکلی سەوزەیەکی باشە، ساڵانە دووجار دەچێندرێت، ریشاڵە مادەو ئاسن و ڤیتامینی زۆرەم هەندێ خەڵک زۆریان حەز لێیە، بەڵام هێشتا گەرمیانییەکان کەیفیان پێی نایەت.