ئه‌م به‌ره‌به‌یانییه چی روویدا؟
ئه‌رجه‌نتین له به‌ڕازیلی برده‌وه و شه‌ڕ روویدا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه “به كاتی كوردستان”، له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2026، یاریی كلاسیكۆ له نێوان به‌ڕازیل و ئه‌رجه‌نتین به بردنه‌وه‌ی ئه‌رجه‌نتین كۆتایی هات، شه‌ڕ و ئاژاوه‌ش له نێوان هانده‌ران روویدا.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی ماراكانا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌رجه‌نتین به 1-0 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، تاكه گۆڵی یارییه‌كه له خوله‌كی 62 له لایه‌ن ئۆتامێندی تۆمار كرا.
پێش یارییه‌كه چی روویدا؟
پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه، له‌سه‌ر په‌یژه‌كان شه‌ڕ و به‌یه‌كدادان له نێوان هانده‌رانی هه‌ردوو تیپ روویدا و پۆلیس هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی شه‌ڕه‌كه‌یان دا، له هه‌ندێك دیمه‌نیش ده‌رده‌كه‌وێت، پۆلیس به‌ربوونه‌ته گیانی هانده‌رانی شه‌ڕكه‌ر، به تایبه‌تی ئه‌رجه‌نتینییه‌كان.
یاریزانانی ئه‌رجه‌نتین و به‌ڕازیل هاتنه نزیك په‌یژه‌كان و داوای هێوربوونه‌وه‌ی هانده‌رانیان ده‌كرد، دواتر هه‌ندێك له یاریزانانی ئه‌رجه‌نتین له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس رووبه‌ڕوو بوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له هانده‌رانی ئه‌رجه‌نتینی هه‌ڵگرن و لێیان نه‌ده‌ن.
بە پێی ئەو دیمەنانەی بڵاوبوونەتەوە بریندار لە ناو هاندەران هەن و خوێن بە سەر و دەموچاویانەوەیە.
دواتر مێسی، كاپتنی ئه‌رجه‌نتین بڕیاری دا یاریی نه‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی یاریگه‌یان جێهێشت و گه‌ڕانه‌وه ژووری جلگۆڕین.
دواتر دوای نیوكاتژمێر یارییه‌كه ده‌ستیپێكرد، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌وه تیپی ئه‌رجه‌نتین رازیی كرا بگه‌ڕێنه‌وه یاریگه.
دواتر كێشه و به‌گژیه‌كداچوون له نێوان یاریزانانی هه‌ردوو تیپیش روویدا، كاتێك له خۆگه‌رمكردنه‌وه‌ی یاریزانانی بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كه قسه‌یان به یه‌كتر وت و به‌گژیه‌كدا چوون، به تایبه‌تی له نێوان مێسی و رۆدریگۆ، كه به گوێره‌ی زانیاریی كه‌ناڵی TYC رۆدریگۆ به مێسی وتووه “ئێوه ترسنۆكن”.
سێیه‌م شكست بۆ به‌ڕازیل
ئه‌مه سێیه‌م شكستی به‌ڕازیله له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2026، ئێستا ئه‌رجه‌نتین له سه‌رووی كۆمه‌ڵه‌ی كیشوه‌ره‌كه‌یه به 15 خاڵ، كه 5 بردنه‌وه و دۆڕانێكی هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا به‌ڕازیل له پله‌ی شه‌شه‌مه و 7 خاڵی هه‌یه.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌م به‌ره‌به‌یانییه به‌م شێوه‌یه بوو:
پاراگوای 0-1 کۆڵۆمبیا
ئیکوادۆر 1-0 چیلی
ئۆرۆگوای 3-0 بۆلیڤیا
بەرازیل 0-1 ئەرجه‌نتین
پێرۆ 1-1 ڤەنزوێلا.