جامی ئاسیا 2023
ساڵی نوێ دەستپێدەکات
داهاتی جامی ئاسیا بۆ خه‌ڵكی غه‌زه ده‌بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیژنه‌ی رێكخستنی جامی ئاسیای 2023 كه له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ له قه‌ته‌ڕ ده‌كرێت، بڕیاری دا داهاتی فرۆشتنی بلیته‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه پێشكه‌ش به خه‌ڵكی غه‌زه بكرێت به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه خراپه‌ی تووشی هاتوون.
لیژنه‌كه بڕیاری دا وه‌جبه‌ی دووه‌می بلیته‌كان بخاته بازاڕه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م هه‌مووی فرۆشرا، كه 150 هه‌زار بلیت بوو، زیاتر له 81 هه‌زار بلیتی له یه‌ك رۆژدا فرۆشرا.
تا ئێستا وڵاتانی سعودیه، قه‌ته‌ڕ و هیند زۆرترین بلیتیان كڕیوه.
جامی تۆپی پێی ئاسیای 2023، له 12ی مانگی یه‌كی ساڵی 2024 تا 10ی مانگی دووی هه‌مان ساڵ له یاریگه‌كانی قه‌ته‌ڕ ده‌كرێت و 24 هه‌ڵبژارده به‌شدار ده‌بن.