چەند سەربازێکی ئەمریکی دەردەکەون لە بنکەیەکی هاوپەیمانان _ وێنە: AFP
10 چەکداریان کوشتووە
هاوپەیمانان لە عێراق 53 ئۆپەراسیۆنیان لەدژی داعش ئەنجامداوە
964+
ژووری هەواڵ
لە مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق 53 ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و بە تەنیایان لە دژی چەکدارانی داعش ئەنجامداوە، کە بووەتە هۆی کوژرانی 10 چەکداری ئەو گرووپە.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە ئەنجامدراون، 33 چەکداری داعش دەستگیر کراون.
لە سوریاش 23 ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و سێ ئۆپەراسیۆنی تەنیای هاوپەیمانان ئەنجامدراون و لە مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەمی ئەمساڵ سێ چەکداری داعش کوژران و 45 چەکداری دیکەش دەستگیر کراون.
بۆ مانگی ئەیلول، هێزەکانی هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی دیکە بە گشتی 31 ئۆپەراسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا هەشت چەکداری داعش کوژران و 19 دەستگیرکراون.
بۆ مانگی تشرینی یەکەم، 48 ئۆپەراسیۆن لە دژی داعش ئەنجامداراوە و لە ئەنجامدا پێنج چەکداری داعش کوژران و 59 دەستگیرکراون.