ته‌نسیق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كراوه
زیاتر له “700 ماڵی گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێز بێ كاره‌با ده‌بن”
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
به‌هۆی باران و بای به‌هێزه‌وه، بینای مۆلیده‌كانی گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێز رووخا و به‌م هۆیه‌وه زیانی زۆر به‌و چوار مۆلیده‌یه كه‌وت، كه كاره‌بای گه‌ڕه‌كه‌كه دابین ده‌كه‌ن.
كاروان مه‌نتك خاوه‌نی مۆلیده‌كانه و به 964ی رایگه‌یاند، خانووی مۆلیده‌كان رووخاون و زیانی زۆریان پێكه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیانی گه‌وره‌یه زیاتر له 700 ماڵ بێ كاره‌با ده‌بن و نازانرێت چه‌ند رۆژی دیكه چاك ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام “خۆران خۆرانی” له ئه‌نجومه‌نی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر، به 964ی وت، ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌با ته‌نسقیان كردووه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێزان بێ كاره‌با نه‌بن.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا