نزیكه‌ى 500 كه‌سن و ئۆتیزمیشیان تێدایه‌

خاوه‌ن پێداویستییە تایبەتەکانی رواندز هه‌موویان خاوه‌ن موچه‌ نین

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنووری قه‌زای رواندز، نزیكه‌ى 500 كه‌سى پێداویستى تایبه‌ت هه‌ن، به‌شێكیان موچه‌ى مانگانه‌یان هه‌یه‌ و به‌شێكیش نیانه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌ڵێت، ده‌مانه‌وێت هه‌موویان ببنه‌ خاوه‌ن موچه‌ى خۆیان.

340 خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت موچه‌ وه‌رده‌گرن، 120ـى دیكه‌شیان بێ موچه‌ن و چاوه‌ڕوانن بۆیان بكرێت، 22 حاڵه‌تى ئۆتیزمیش هه‌ن بێ ئه‌وه‌ى سه‌نته‌ری ئۆتیزمیان له‌و قه‌زایه‌ هه‌بێت.

ئاسوده‌ عه‌بدولعه‌زیز ئه‌حمه‌د ، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی رواندز به‌ 964ـى وت، ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تن نه‌خۆشییه‌كانیان بریتین له‌ نابینا، نابیست، بیركۆڵ، ئۆتیزم، شه‌له‌ل ده‌ماغ، جه‌سته‌یی، هیمۆفیلیا، تالاسیمیا، كورته‌ باڵا، داون و  شیزۆفرینیا.

وتیشی “ئه‌وانه‌ى موچه‌ى مانگانه‌یان هه‌یه‌،‌ پێشتر له‌ لیژنه‌ی پزیشكی ده‌رچوونه ‌و مانگانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن”.

باسی له‌وه‌شكرد، 120 خاوه‌ن پێداویستی دیکه‌یان هه‌ن، داواكارییان بۆ پیشكه‌ش كردوون‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببنه‌ خاوه‌ن موچه‌ى خۆیان، به‌ڵام تا ئێستا‌ ناوه‌كانیان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.

روونیكرده‌وه‌، به‌شێك له‌وانه‌ى موچه‌ وه‌رده‌گرن مانگانه‌یان 150 هه‌زار دیناره‌ كه‌ موچه‌خۆر نین، به‌شێكێشیان كه‌ موچه‌خۆرن ته‌نیا 100 هه‌زار دینار مانگانه‌ وه‌رده‌گرن.

ئه‌و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی باسیده‌كات، ته‌نیا له‌ ناوه‌ندى قه‌زاى رواندز نین، به‌ڵكو هى 57 گوندى سنوورى ئه‌و قه‌زایه‌یه‌.

لایه‌كى خه‌ره‌ندى رواندز ده‌كرێته‌ به‌نداو

لایه‌كى خه‌ره‌ندى رواندز ده‌كرێته‌ به‌نداو

رواندز ده‌یه‌وێت ئاوى بێخاڵ بگه‌یه‌نێته‌ دۆڵی ئاکۆ...

رواندز ده‌یه‌وێت ئاوى بێخاڵ بگه‌یه‌نێته‌ دۆڵی ئاکۆیان