باسی ڤیزا کارتە
لە هەرێم فەتوایەک لەبارەی دەرهێنانی پاسپۆرتەوە دەرکرا
964+
پێشەوا محەمەد
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم وەرگرتنی ڤیزا کارتی کەسێکی دیکە و پارەدان لە جیاتی ئەو وەرگرتنە بە ئاسایی دەزانێت و دەڵێت، هیچ گرفتێکی شەرعیی نییە.
دوای ئەوەی حکومەت بڕیاری دا رسوماتی دەرهێنانی پاسپۆرت بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە رێگای ڤیزا کارتەوە وەربگرێت، لەبەرئەوەی هەموو کەسێک ڤیزا کارتی نییە، لە بەردەم فەرمانگەکانی پاسپۆرت کەسانێک ڤیزا کارتەکانیان دەدەن بەوانەی پاسپۆرت دەردەکەن و لە بەرامبەردا جگە لەو 90 هەزار دینارەی لە کارتەکە رادەکێشرێت بۆ رسوماتی پاسپۆرتەکە، بڕێک پارەی زیادە لەو کەسانە وەردەگیرێت کە ڤیزا کارتەکەیان دەدرێتێ.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، دوای لێکۆڵینەوە لەو بابەتە گەیشتوونەتە ئەوەی کە، “ئه‌صل وایه ئه‌م كاره به به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بدرێت و به‌شێوه‌ی هاوكاری بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌كیش به جودا وه‌ربگیرێت یان به دراوێكی دیكه‌ی جودا له‌و دراوه‌ی له ناو ڤیزه‌كارته‌كه‌دایه ئه‌وه دروسته و هیچ گرفتێكی شه‌رعیی تیادا نییه”.
ئەنجومەنەکە زیاتر روونی کردووەتەوە و دەڵێت، “ئه‌گه‌ر ڤیزا كارتێك بە کەسێک درا كه 90 هه‌زار دیناری تیادا بوو ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ 90 هه‌زاری به‌ده‌ست پێدا له جیاتی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ناو ڤیزا كارته‌كه‌دایه و پێنج هه‌زار دیناریشی پێدا له‌بری به‌كارهێنانی كارته‌كه، یان له به‌رامبه‌ر 90 هه‌زاره‌كه دۆلاری پێدا ئه‌وه هیچ گرفتێكی شه‌رعیی تیادا دروست نابێت”.