هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتیان دەکات

هەندێک شەقامی هەولێر تا درەنگانی شەو خۆتانی لێ مەدەن

964+

ژووری هەواڵ

هاتوچۆی هەولێر لەم پاشنیوەڕۆیەوە هەندێ لە رێڕەوەکانی چەند شەقامێکی هەولێر دادەخات، تا درەنگانی شەو هەر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.

ئەندازەی هاتوچۆ خەریکی هێڵکاری شەقامەکانە، لەسەر 100 مەتری ئەو شوێنانەی کاریان تیادا دەکرێت لە ترافیکی فڕۆکەخانەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە ترافیکی نزیک پاسپۆرت، لەسەر شەقامی گوڵانیش تا هۆڵی سەعد عەبدوڵا هێڵکاری بەردەوامە.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ی وت، شەقامەکان بەتەواوی داناخرێن، بەڵکو هەندێ بەشیان بەربەست دەکرێن و هەر ئەوەندەی کارەکە تەواو بوو، هەموو بەربەستەکان هەڵدەگیرێت.

لە مانگی نیسانی رابردوو، هەر لەو کاتەوەی باران بارین وەستاوە هێڵکاری شەقامەکانی هەولێر دەستی پێکردووە، بەشی زۆریان کراون.

لە کاتژمێر 12 تا 7ـی سبەینێ سایدی شەقامێک دادەخرێت

لە کاتژمێر 12 تا 7ـی سبەینێ سایدی شەقامێک دادەخرێت