گۆرانی بۆ هاوسەری پێشووی وت
شاکیرا خەڵاتێکی لە دوژمنە کۆنەکەی پیکێ وەرگرت
+964
سۆما مستەفا
گۆرانیبێژی بەناوبانگی کۆڵۆمبی شاکیرا توانی باشترین گۆرانی ساڵ لە ئەمریکای لاتین بەدەست بهێنێت، ئەو گۆرانییەی بڵاویکردووەتەوە باسی خیانەتەکەی جیرارد پیکێی هاوسەری پێشووی و دەزگیرانە نوێیەکەی دەکات، کە لە مەراسیمێکدا پێشکەشی شاکیرا کرا و ئەوەی خەڵاتەکەشی پێشکەش کرد سێرجیۆ رامۆسی ئەستێرەی تۆپی پێی ئیسپانیا بوو، کە بە دوژمنی پیکێ ناسراوە.
شاکیرا، گۆرانیبێژی بەناوبانگی کۆڵۆمبی، دوای 12 ساڵ لە ژیانی هاوسەرگیری، لە جیرارد پیکێ، یاریزانی پێشووی تۆپی پێی بارسێلۆنا جیابووەوە، هەرچەندە دوو کوڕیشیان هەیە.
لە بەشێک لە گۆرانییە نوێیەکانیدا، شاکیرا بووەتە یەکێک لە گۆرانیبێژە بەرهەمدار و بەناوبانگەکانی جیهان بە بەکارهێنانی ئەورووداوە تاڵانەی کە لە ژیانیدا لەگەڵ پیکێ بەسەریدا هاتووە، گۆرانییەکە مشتومڕی زۆری بەدوایدا خۆیدا هێنا.
شاکیرا بۆ جاری دووەم هێرشی كرده سەر پیکێ
شاکیرا دەستبەرداری پیکێ نابێت!
لە یەکێک لە گۆرانییەکانیدا شاکیرا راستەوخۆ قسەی لەگەڵ جێرارد پیکێ و دەزگیرانە نوێیەکەی کردووە، کە لەلایەن هەوادارەکانی و هەروەها نەیارانی پیکێ زۆر پێزانینی هەبووە و جگە لەوەی ئەم گۆرانییە کردە زۆرترین سەردانکەری گۆرانی ساڵ، خەڵاتێکی گرنگیش هێنایە ئاراوە شاکیرا.
شەوی هەینی ئاهەنگی گرامی لاتینی بە ئامادەبوونی چەند ئەستێرە و کەسایەتییەکی ناوداری جیهانی هونەر و وەرزش بەڕێوەچوو، تێیدا گۆرانییەکی شاکیرا، کە باسی پیکێ و دەزگیرانە نوێیەکەی دەکات، وەک باشترین گۆرانیی ساڵ دیاریکرا و خەڵات کرا.
رێکخەرانی ئاهەنگەکە کارێکی سەرنجڕاکێشیان کرد، ئەویش ئامادەبوونی سێرجیۆ رامۆسی یاریزانی پێشووی ریال مەدرید و رکابەرە دێرینەکەی جیرارد پیکێ بوو لە ئاهەنگی خەڵاتکردنەکەدا.
شاکیرا، گۆرانیبێژی بەناوبانگی کۆڵۆمبی و هاوسەری پێشووی جیرارد پیکێ، خەڵاتی باشترین گۆرانی لاتینی ساڵی لە سێرجیۆ رامۆس وەرگرت.
وێنەیەکی ئەو دووانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی زۆری هەبوو، دوای ماوەیەکی زۆر شاکیرا و پیکێ جارێکی دیکە لە سەرووی لیستی هەواڵەکانی میدیادا بوون.