بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

بەخت یاوەری کێ دەبێت؟

+964

بورجەکانتان بۆ ئەمڕۆ شەممە 18ی نۆڤێمبەر

کاوڕ
21/3 – 19/4

گۆڕانکارییەکان ئەرێنین و دەروونت ئارام بکەرەوە، بەڵام دووربکەوەرەوە لە رەخنەیەکی نادروست کە رووبەرووی کێشەت بکاتەوە لە رۆژانی داهاتوودا، بەهۆی رەفتارەکانتەوە هاوبەشی ژیانت بڕیارەکانتی پەسەند نییە، ئەگەر زوو هەستیت و راهێنانی وەرزشیش بکەیت بۆ تەندروستیت خراپ نییە.

گا
20/4 – 20/5

سوود لە لایەنی داراییت وەربگرە بۆ پرۆژەی گەورە و کۆمەڵایەتی، خۆشەویستەکەت گرنگی بە پەیوەندی نێوانتان دەدات و هەندێک پرسیاریش دەوروژێنێت تا خاڵی هاوبەشی نێوانتان بدۆزێتەوە، گەشتێک بۆ تەندروستی دەروونیت باش دەبێت.

دووانە

21/5 – 21/6

پێویستە و دەبێت رەفتارت لەگەڵ هاوپیشەکانت ئارام و لەسەرخۆ بێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەندێک رووبەروو بوونەوە و ناخۆشی رەنگە رووبدات، بەڵام ئاساییە و تێدەپەڕێت، گرنگی بە هەموو ئەو هۆکارانە بدە کە کاریگەری ئەرێنیان لەسەر تەندروستیت هەیە.

قرژاڵ
22/6 – 22/7

پەیوەندییەکانت لە رووی پیشەییەوە چالاک دەبێت و تواناکانت لە رووی بەڕێوەبردنەوە بخەرەکار و دەرفەتێکی باش دەبێت، ناکۆکیەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئەگەر درێژە بکێشێنت باش نییە و ئەو تاکە کەسە کە هاوکاریت دەکات، بایەخ بە وەرزش بدە لەبیری مەکە.

شێر

23/7 – 22/8

کار و ئەرکەکانی ئەمڕۆت مەخەرە سبەی و خۆت مەخەرە بابەتێکەوە کە لێی دڵنیانیت، گرنگە تەواو خەیاڵ و بیرکردنەوەکانت دەربارەی داهاتووی خۆت و خۆشەویستەکەت کۆبکەیتەوە، هەوڵبدە هاوسەنگی لەنێوان کارەکەت و تەندروستی و پشوودانی خۆت بپارێزیت.

فەریک
23/8 – 22/9

خۆشەویستی هاوپیشەکانت زیاد دەکات رۆژ لە دوای رۆژ، بێگومان  بەهۆی راستگۆیی و مامەڵەکردنتەوەیە، داواکاری خۆشەویستەکەت بێزارت نەکات و هەوڵبدە زۆر بە نەرمونیانی مامەڵەی بکەیت، ئاگاداربە توڕەبوون و هەڵچوونی زۆر کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستیت هەیە.

تەرازوو
23/9 – 22/10

بەدیهاتنی ئامانج و خواستەکانت پێویستی بە کاتە و دەبێت زۆر خۆڕاگر بیت، جوانی و سەرنجڕاکێشیت وادەکات خۆشەویستەکەت زیاتر غیرە بکات، دوورکەوتنەوە لە بیرکردنەوەی زۆر و دوودڵی لەپێناو تەندروستیت بێگومان باشترە.

دووپشک

23/ 10-21/11

بەخت یاوەر دەبێت و بیرۆکەی نوێ یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی کارەکانت بەرەوپێش بچن و سەرکەوتنت  لە رێگایە، رەنگە بابەتێکی هەستیار تووشی دەنگەدەنگ و کێشەت بکات لەگەڵ خۆشەویستەکەت و رووبەرووی رەخنە ببیتەوە، وەرزشی رۆژانە بۆ تەندروستیت زۆر باش دەبێت.

کەوان
22/11 – 21/12

کارێک مەکە کە زۆر گەورەتر بێت لە تواناکانی خۆت و تووشی گرفت بیت لە کارەکەت، پێشنیاری خۆشەویستەکەت لە بەرژەوەندی تۆیە و گرنگی پێبدە، پشوودان بۆ تەندروستیت پێویستە و نابێت فەرامۆشی بکەیت.

گیسک
22/12 – 19/1

بابەتێکی هەستیار دەبێتە هۆی گرفت لەرووی ماددی و مەعنەویشەوە لە کارەکەت، بەڵام هێواش هێواش کۆتایی دێت و باشترە کێشە سۆزدارییەکانت چارەسەر بکەیت بەرلەوەی بکەوێتە قۆناغێکی خراپەوە، ئاگاداربە و تەندروستیت فەرامۆش مەکە.

سەتڵ
20/1 – 18/2

کارەکانت راپەرێنە و متمانەت بە خۆت هەبێت و مەچۆرە گفتوگۆیەکەوە کە کاریگەری سلبی هەیە لەسەر پیشەکەت، خۆشەویستی بە رووتدا دەکرێتەوە و  لەرووی سۆزدارییەوە زۆر دڵخۆش دەبیت و بیر لە داهاتوو دەکەیتەوە، ئاگاداری سیستمی خۆراکیت تا تەندروست بیت.

نەهەنگ

19/2 – 20/3

ئەمڕۆ هەموو کارەکانت باش بەڕێوەدەچێت و دەرفەت هەیە کە سوود لە بارودۆخەکە وەربگریت لە بەرژەوەندی خۆت، تێبینی و پێشبینی خۆشەویستەکەت لە خۆت مەکەرە کێشە و لێیان دوودڵ مەبە ، ئەوەندە بەسە بە دڵێکی فراوانەوە وەریبگریت، ئەم ماوەیە پێویست بە پشووە.