دیمه‌نێكی وانه‌بێژان له‌كاتى ناڕازیبوونیان .. فۆتۆ: +964
ده‌چنه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش
سبه‌ى شایسته داراییه‌كانى مانگی 9ـی وانه‌بێژان دابه‌ش ده‌كرێت
964+
فەرهاد حەسەن
بڕیارە لە سبەینێ یەکشەممەوە شایستە داراییەکانی مانگی ٩ی وانه‌بێژان دابه‌ش بكرێت و هەر سبەینێش مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەمی ئەنجومەنی وەزیران خۆپێشاندان بکەن.
عەلی رەئووف مستەفا نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژانى هه‌رێم شەوی رابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا به 964ـى وت، رۆژی یەکشەممە 19.11.2023 ده‌ست به دابه‌شكردنى شایسته داراییه‌كانى مامۆستایانى وانه‌بێژ بۆ مانگى ئه‌یلوول ده‌كرێت.
وتیشی “پەروەردەکانی بەردەڕەش، ئاکرێ، سۆران، رواندز، چۆمان، شێخان، دەشتی هەولێر و مه‌خمور سبه‌ى وه‌ریده‌گرن و پەروەردەکانی دیكه‌ش بۆ رۆژانى دواتر”.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌وان بە نوێنەرایەتی سەرجەم پارێزگا و پەروەردەکان ده‌چنه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و بەشداری خۆپێشاندان دەکەن.
بە پێی رێنمایی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی هه‌رێم، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، مانگانه 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
دوایین ئامارى مامۆستایانى وانه‌بێژیش له هه‌رێمی كوردستاندا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ 37 هەزار مامۆستان، مانگانەش پێویسته نزیکەی 15 ملیار دیناریان بۆ ته‌رخان بكرێت.