هەفتەیەک مۆڵەت هەیە بچن

تەندروستی عێراق ناوی خوازیارانی پەیمانگە تەندروستییەکانی قبوڵکرد

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.11.2023، وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەنجامی وەرگرتنی خوازیارانی پەیمانگە باڵاکانی تەندروستی لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق راگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە لە پێگەی خۆی بڵاویکردووەتەوە ئەوەشی وتووە، “بەڕێوەبەرایەتی کاروباری تەکنیکی ئەنجامی وەرگرتنی خوازیارانی لە پەیمانگە باڵاکانی تەندروستی بەغداد و سەرجەم پارێزگاکان قبوڵکردووە”.

ماوەی تەواوکردنی مەرجەکانی ناو تۆمارکردن لە ماوەی یەک هەفتەدایە لە رێکەوتی بڵاوکردنەوەی ناوەکان دەبێت، هاوکات ناوی ئەو کەسانەی وەرگیراون لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتدایە، و لە ئەگەری ئەوەی خوێندکارە وەرگیراوەکان لەو ماوەیەدا ئامادەنەبوو، ئەوا مامەڵە لەگەڵ خوێندکارانی یەدەگ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەکردووە، “پێشکەشکردنی داوای ناڕەزایەتی لە وەزارەتی تەندروستی/بەشی کاروباری تەکنیکی دەبێت، لە ماوەی پێنج رۆژدا، لە رێکەوتی راگەیاندنی ناوی ئەو کەسانەی وەرگیراون.

بۆ بینینی ناوەکان کلیک لێرە بکە.

رێنمایی نوێی تەندروستی بۆ پێشگرتن لە پەتا وەرزییەکان ب...

رێنمایی نوێی تەندروستی بۆ پێشگرتن لە پەتا وەرزییەکان بڵاوکرایەوە