کەس نەیدەتوانی یاری لێ بکات

یاریگاکەی زانکۆی هەڵەبجە نوێدەکرێتەوە

964+

محەمەد عومەر – هەڵەبجە

بڕیاردراوە بەشێوەیەکی جوان و مۆدێرن یاریگا وێران بووەکەی بەشە ناوخۆیی زانکۆی هەڵەبجە نۆژەنبکرێتەوە.

شوێنی ئێستای ئەو بەشە ناوخۆییە پێشتر زانکۆی هەڵەبجە دەوامی لێ دەکرد، بەڵام کاتێک زانکۆ گواسترایەوە بۆ باڵەخانە تازەکەیان، کرا بە بەشە ناوخۆیی بۆ کوڕان، بەڵام یاریگاکە بێ خێر ببوو، نەدەتوانرا سودی لێوەربگیرێت.

فەلاح حەسەن بەڕێوەبەری ئەندازە و پرۆژەکانی زانکۆی هەڵەبجە بە 964ی وت، بڕیارە یاریگاکە نۆژەنبکەینەوە کە یاریگای فوتساڵی شەش یاریزانیە و تیایدا ئیدارەیەک بۆ یاریگاکە دروست دەکەین و هەروەها شوێنی خۆگۆڕین و دەستشۆر و پێداویستیەکانی وەک توالێتی لێ دەبێت.

بەوتەی فەلاح حەسەن، بڕیارە لەماوەی 120 رۆژدا یاریگاکە تەواوبکرێت کە بڕی بە 274 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، دوای تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەی خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە دەتوانن بەخۆڕایی یاری لێبکەن.

ئەوەشی وت، سوودمەندی یەکەم لەم پڕۆژەیە خوێندکارانی زانکۆن، بۆ ئەوەی وەک داهاتێک بۆ زانکۆی هەڵەبجە پشتی پێببەسترێت، بڕیارە دوای نیوەڕۆیان و شەوان بەکرێ بدرێت.

پێداچوونەوەی : شاخەوان عومەر

زانکۆی هەڵەبجە بۆ خوێندکارەکانی: یەکشەممە وەرنەوە دەو...

زانکۆی هەڵەبجە بۆ خوێندکارەکانی: یەکشەممە وەرنەوە دەوام