بارهەڵگرێک بەزمەکەی دروست کردبوو

نوێکرایەوە.. دوای سەعاتێک رێگای سلێمانی شەقڵاوە کرایەوە

964+

ژوورى هه‌واڵ

به‌هۆى رۆچوونى بارهه‌ڵگرێك، رێگایه‌كی سه‌ره‌كیى نێوان قه‌زاى شه‌قڵاوه‌ و پارێزگاى سلێمانى داخراوه‌.

رێگا سه‌ره‌كییه‌كه،‌ له‌ نزیك گوندى فریز له‌ سنوورى ناحیه‌ى هیران گیراوه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كانى 964، به‌ هۆى داخرانى رێگاكه‌ زیاتر له‌ 200 بارهه‌ڵگر رێگه‌ى چوون بۆ سلێمانى و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شه‌قڵاوه‌ لێ گیراوه‌.

نوێكردنه‌وه‌:

سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ به‌شی به‌رگریى شارستانى ناحیه‌ى هیران، به‌ 964ـى وت دواى نزیكه‌ى كاتژمێرێك رێگا داخراوه‌كه‌ كرایه‌وه‌.

تیمه‌كانى به‌رگریى شارستانى هیران له‌ رێگه‌ى ئامێره‌كانیانه‌وه‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌یان  خسته‌وه‌ سه‌ر رێگا و رێگاكه‌یان كرده‌وه‌.

وتیشی “به‌هۆى داخرانى رێگاكه‌وه‌ زیاتر له‌ 200 بارهه‌ڵگر په‌كیان كه‌تبوو و نه‌یانده‌توانى هاتوچۆ بكه‌ن”.

به ‌قسه‌ى ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌مساڵ یه‌كه‌مجاره‌ به‌هۆى رووداوى هاتووچۆوه‌ ئه‌و رێگا سه‌ره‌كییه‌ داده‌خرێت.

له‌ سنوورى ناحیه‌ى هیران، دوو رێگاى سه‌ره‌كى قه‌زاى شه‌قڵاوه‌ به‌ ئیداره‌ى راپه‌ڕین و پارێزگاى سلێمانى ده‌به‌ستێته‌وه‌، یه‌كه‌میان راسته‌وخۆ له‌ شه‌قڵاوه‌وه‌ دێت بۆ هیران و دووه‌میشیان له‌ گوندى مامه‌جه‌لكه‌، له‌سه‌ر رێگاى گشتى هه‌ریر راسته‌وخۆ دێته‌ هیران و له‌وێشه‌وه‌ بۆ سلێمانى.

قۆناغێكی دیكه‌ى رێگاى سه‌ره‌كى هیران - سكتان چاكده‌ك...

قۆناغێكی دیكه‌ى رێگاى سه‌ره‌كى هیران - سكتان چاكده‌كرێته‌وه‌

  رێگای دۆڵی هیران بە رووی بارهەڵگرەكان داخرا

  رێگای دۆڵی هیران بە رووی بارهەڵگرەكان داخرا