دیمه‌نێكی دابهشكدنى نه‌وت لهسنتهرى سلێمانى... وێنه: سامانه سروشتییه‌كان
کەی دەگاتە سەنتەری هەولێر؟
100 ملیۆن لیتر نه‌وت به‌سه‌ر نیو ملیۆن خێزان دابه‌شكراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حكومه‌تى هه‌رێم كوردستان دوایین ئامارى دابه‌شكردنى نه‌وتى له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت تا ئێستا 100 ملیۆن لیتر نه‌وتیان دابه‌ش كردووه.
به‌پێی ئه‌و داتایه‌ى كه‌مێك پێش ئێستا حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، 500 هەزار خێزان هه‌ریه‌كه‌ى 200 لیتر نەوتیان وەرگرتووە و نرخى هه‌ر به‌رمیلێك بۆ هاوڵاتى 104 هه‌زار دیناره .
پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەرده‌وامه و له هه‌ندێك شوێن گه‌یشتووه‌ته ناو سه‌نته‌رى شاره‌كان و بڕیاریشه رۆژى 26.11.2023 دابەشكردنی نەوتی سپی بگاتە ناو سەنتەری شاری هەولێر.
پێشتریش له 28.10.2023 نه‌وت له‌ناو سه‌نته‌رى شاری سلێمانى و 12.11ش لە سەنتەری شاری دهۆك دابەشک كراوه.