بورجەکان بۆ ئەمڕۆ
لەرووی پیشەییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی باشە بۆ بەشێک لە بورجەکان
+964
پێشبینی بورجەکانتان بۆ ئەمڕۆ16ی نۆڤێمبەر پێدەڵێم
کاوڕ
21/3 – 19/4
بەدوای چانسێکی باشتردا دەگەرێیت بۆ ئەوەی لە کارەکەت لە خواست و ئامانجەکانت نزیکتر بکاتەوە، چێژبینین لە کاتەکانت لەگەڵ خێزان و ھاورێیانت ئاسوودەت دەکات.
گا
20/4 – 20/5
لەگەڵ ھاوپیشەکانت باشتر رێکدەکەویت و ناکۆکیەکان کۆتاییان دێت، ماوەیەکە پەیوەندی سۆزداریت رەنگە باش نییە و دڵ لە دڵ مەدە کاتییە.
دووانە
21/5 – 21/6
خەونەکەت بۆ کارو پێگەیەکی باشتر دێتەدی لەرووی پیشەییەوە، رەنگە ئەم ماوەیە پەیوەندی سۆزداریت باش نەبێت.
قرژاڵ
22/6 – 22/7
هاوکاری و پشتیوانی هاورێکانت وادەکات متمانەی زیاترت بە خۆت هەبێت لە کارەکەت، لەم ماوەیەدا ناکۆکیەکانی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت زیاتر بووە، ئەوەش ماندوو بێزارت دەکات.
شێر
23/7 – 22/8
بارودۆخی کارەکەت تەواو ئارامە و گونجاوە بۆ ئەوەی ھەوڵبدەیت و بە تواناکانی خۆت بەرەوپێش بچیت، بەھۆی جیاوازی بۆچوونەکانتانەوە، لایەنی سۆزداریت باش نییە.
فەریک
23/8 – 22/9
پاش ماوەیەک ماندووبوون و هەوڵدان بەرهەمی کارەکەت بەزر دەبێتەوە و دڵخۆش دەبیت، گەشتکردن ئەم ماوەیە باش دەبێت و کاریگەری لەسەر ژیانی تایبەتی و سۆزداریت دەبێت.
تەرازوو
23/9 – 22/10
دەبێت زیاتر بایەخ بە پیشەکەت بدەیت بۆ ئەوەی ئاستەنگەکان تێپەرێنیت، پێویستە ھەوڵبدەیت پەیوەندی سۆزداریت ئارام بکەیتەوە و چارەسەری گرفتەکان بکەیت.
دووپشک
23/ 10-21/11
رەنگە ئەمڕۆ پاشەکشە بکەیت لە کارێک کە پێشتر بڕیاربووە ئەنجامی بدەیت، ئاگاداربە غیرەکردنی ناپێویست پەیوەندی سۆزداریت تێکدەدات.
کەوان
22/11 – 21/12
بارودۆخی کارەکەت ناجێگیرە و کەمێک سترێسیت بەڵام هێواش هێواش ئاسایی دەبیتەوە، رێگامەدە خۆشەویستەکەت بگاتە ئاستێک دەست وەربداتە هەموو کارێکتەوە.
گیسک
22/12 – 19/1
دەبێت بزانیت چۆن هەنگاو دەنێیت و رووبەرووی گرفتەکان دەبیتەوە ژیرانە، گرنگە بۆچوونی خۆشەویستەکەشت بە هەند وەرگریت و فەرامۆشی نەکەیت.
سەتڵ
20/1 – 18/2
ئەمڕۆ زۆر چالاک دەبیت لە کارەکەت و ئاڵوگۆڕی زانیاری دەکەیت، متمانەت بە خۆت هەبێت بەڵام ئاگاداری کاردانەوەکانت بە لەرووی سۆزدارییەوە.
نەهەنگ
19/2 – 20/3
گۆڕانکاری ئەرێنی بەڕێوەیە و مەعنەویاتت بەرز بێت، لایەنی سۆزداریت جێگیرە بەڵام هەوڵبدە پەیوەندیت بەرەو پێشتر بچێت.