ره‌نگه‌ به‌ دوو قۆناغ بكرێت

بێخاڵ بۆ رواندز ده‌كرێته‌ دووساید

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانى رواندز ده‌ڵێت، پڕۆژه‌یه‌كی به‌ دووسایدكردنى بێخاڵ بۆ رواندزیان پێشكه‌شكردووه‌، بۆئه‌وه‌ى یه‌كێك له‌ ده‌روازه‌كانى قه‌زا بكرێته‌ دووساید و كارئاسانی زیاتریش بۆ هاتنى گه‌شتیاران بكرێت.

درێژى رێگاکە له‌ گوندى بێخاڵه‌وه‌ بۆ ناوه‌ندى قه‌زاى رواندز پێنج كیلۆمه‌تره‌.

گوندی بێخاڵ، سه‌ر به‌ قه‌زاى رواندزه‌ له‌ سنوری ئیدارەی سۆران زیاتر لە 80 ماڵی تێدا ده‌ژی و كه‌وتووەتە دامێنی چیای كۆڕەك.

چیا محەمەد حەسەن، سەرۆکی شارەوانی رواندز به‌ 964ـى وت بەهۆی بەرتەنگی و قەرەباڵغی رێگاكه‌ پڕۆژەیەکیان داوەتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران بۆ به‌دووسایدكردنى ئه‌م رێگایه‌.

وتیشی “خه‌ریكی دیزاینی دوو سایدەکەین و تیبێنی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ پێویستى به‌ چه‌ند دیوارى پاڵپشت و ئاوه‌ڕۆ هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رخسته‌شی بۆ ئاماده‌ بكه‌ین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌كه‌ به‌دوو قۆناغ جێبه‌جێده‌كرێت، ئەو شوێنه‌ى دیاریان کردووە کانی مەلانەبی پێده‌ڵێن، تاوه‌كو دەگاتە دەروازەی شنگلبانە كه نزيكه‌ى دوو كیلۆمه‌تر و نیو ده‌بێت.

سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت، رێگاى نێوان بێخاڵ – رواندز، رێگایه‌كی كۆنه‌ له‌وه‌ته‌ى دروستكراوه‌، ده‌ستكاری نه‌كراوه‌.

رواندز ده‌یه‌وێت ئاوى بێخاڵ بگه‌یه‌نێته‌ دۆڵی ئاکۆ...

رواندز ده‌یه‌وێت ئاوى بێخاڵ بگه‌یه‌نێته‌ دۆڵی ئاکۆیان

خاوەنى به‌ناوبانگترین تاڤگه‌یه‌و كێشه‌ى ئاوی هه‌یه...

خاوەنى به‌ناوبانگترین تاڤگه‌یه‌و كێشه‌ى ئاوی هه‌یه‌