کۆنکرێت کراوە
رێڕەوێکی یەک کیلۆمەتری بۆ رێگریکردن لە لافاو دروستکرا
964+
ژووری هەواڵ
لە هەولێر رێڕەوێکی کۆنکرێتی بە درێژی یەک کیلۆمەتر کرایەوە و بۆ رێگریکردن لە لافاو سودی دەبێت، پارێزگای هەولێر دەڵێت، بارانبارینی زۆریش کاری لێناکات.
پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی جێبەجێکراوە و تێچووەکەی 700 ملیۆن دینارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15.11.2023، پارێزگای هەولێر رایگەیاند، پرۆژەکە پێکدێت لە رێڕەوی کۆنکرێتی ئاوی باران و “بۆکس کەلڤەرت”.
“بۆکس کەلڤەرت” رێڕەوێکی ئاوی سندوقییە، کە لە کۆنکرێت دروستدەکرێت و هاوڵاتیان دەتوانن وەک شوێنی پەڕینەوە بەسەر رێڕەوە کۆنکرێتییەکەدا سودی لێوەربگرن.
“هەر لەم شوێنەدا کە ئێستا پڕۆژەکەى لێ ئەنجامدراوە، رۆژگارێک مەترسی دروستبوونی لافاوی لەسەر بوو، بەڵام ئەمرۆ خۆشبەختانە بەهۆى دروستکردنى ئەم پڕۆژەیەوە مەترسی لافاوى لەسەر نەماوە”، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وای وت.