بە سێ فیدەرەوە

قادر کەرەم و گوندەکانی تێکەڵ بە کارەبای نیشتمانیی کران

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی هیلال و دانە غاز بە تێچوونی ملیۆنێک دۆلار وێستگەیەکی دابەشکردنی کارەبایان لە ناحیەی قادر کەرەم کردەوە.

کارەبای ناحیەی قادر کەرەم و گوندەکانی بە سێ فیدەرەوە بە وێستگەکە دەبەسترێنەوە و کێشەی کەمی کارەبا و نزمیی ڤۆڵتییە چارەسەر دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 15.11.2023 بەستنەوەی کارەبای گوندەکانی ئەو ناوچەیەی بە تۆڕی نیشتمانییەوە راگەیاند.

هاوکات قایمقامیەتی چەمچەماڵ لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی ئەم پڕۆژەیەوە کارەبای نیشتیمانی دەگەیەنرێتە ناحیەی قادرکەرەم و گوندەکانی سنوورەکە، کە تاوەکو ئێستا بە تۆڕی نیشتیمانیەوە نەبەسترابوونەوە.

نۆ پڕۆژەی کارەبا لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن

نۆ پڕۆژەی کارەبا لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن