سێ رۆژ خه‌ریك بوون تا پاككرایه‌وه‌

له‌ چوارقوڕنه‌ گه‌ڕه‌كێك كرابوو بە زبڵخانه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گه‌ڕه‌كێكى تازه‌ى ناحیه‌ى چواقوڕنه‌ زۆرترین رێژه‌ى زبڵ و خاشاكى لێ كۆكرابوەوە، تیمه‌كانى شاره‌وانیش دواى پاككردنه‌وه‌ى هۆشداریان داوه‌ كه‌ دووباره‌ فڕێدانى خاشاك له‌و شوێنه‌ لێپرسینه‌وه‌ى توندى له‌سه‌ره‌.

گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ناوى “قه‌ندیل”ه‌و كه‌وتووه‌ته‌ نزیك یاریگاى كه‌سكان له‌و ناحیه‌یه‌، دانیشتوانه‌كه‌ى گله‌ییان گه‌یانده‌ شاره‌وانى كه‌ به‌هۆى فڕێدانى رێژه‌یه‌كی زۆرى پاشماوه‌كان هه‌راسان ببوون.

زبڵ و پاشماوه‌ فڕێداره‌كان ئه‌وه‌نده‌ زۆر بوون، تیمه‌كانى شاره‌وانى چوارقوڕنه‌ ماوه‌ى سێ رۆژه‌ به‌ هه‌موو ئامێر و پێداویستییه‌كانیانه‌وه‌ خه‌ریك بوون تا پاكیان كرده‌وه‌.

زۆربه‌ى پاشماوه‌كان بریتی بوون له‌ پاشماوه‌ى ئه‌و خانوانه‌ى له‌ نوێوه‌ دروست ده‌كرێن و به‌شێكیشی پاشماوه‌ى دار دره‌خت و ئه‌وه‌ى دیكه‌ش زبڵ و خاشاكى جۆراوجۆر بووه‌.

حه‌سه‌ن زرار، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى چوارقوڕنه‌، به‌ 964ـى وت، گه‌ڕه‌كه‌كه‌ تازه‌یه‌ و ئاوه‌دانییه‌كی كه‌مى لێیه‌، بۆیه‌ خه‌ڵكیش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان قۆستووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ شوێنه‌ به‌تاڵه‌كانى پاشماوه‌كانیان فڕێبده‌ن.

وتیشی “سێ رۆژ تیمه‌كانمان به‌رده‌وام خه‌ریكی فڕێدانى پاشماوه‌كان بوون ئینجا پاككرایه‌وه‌”.

سه‌رۆكى شاره‌وانى پێشنیار بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر پاشماوه‌یان هه‌بوو، له‌ به‌سته‌ دوور له‌ ئاوه‌دانییه‌كان فڕێبده‌ن.

دووپاتیشیكرده‌وه‌، خه‌ڵكه‌كه‌یان ئاگادرا كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ى فڕێدانى خاشاك رووبه‌ڕووى لێپرسینه‌وه‌ى توندیان ده‌كه‌نه‌وه‌.

وتیشی “له‌مه‌ودوا هه‌ركه‌سێك ببیندرێت زبڵ و خاشاك له‌ شوێنه ‌گشتییه‌كان فرێ بدات سزا ده‌درێت و به‌پێ یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.

دارخورما وشكبووه‌كانى ده‌روازه‌ى چوارقوڕنه‌ ده‌گۆ...

دارخورما وشكبووه‌كانى ده‌روازه‌ى چوارقوڕنه‌ ده‌گۆڕدرێن

شاره‌وانى چوارقوڕنه‌ بە هێز ناو بازاڕ رێكده‌خاته‌وه...

شاره‌وانى چوارقوڕنه‌ بە هێز ناو بازاڕ رێكده‌خاته‌وه‌