سێ کەس بریندارن

چوار رووداوی هاتوچۆ لە بازیان روویان داوە

964+

پێشەوا محەمەد

لە شەوی رابردووەوە چوار رووداوی هاتوچۆ لەسەر رێگەی سەرەکیی بازیان – سلێمانی روویداوە و سێ کەس بریندار بوون.

کۆتا رووداویان نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە لە جۆری پیداکێشان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و قەمەرەیەکدا.

ئەڵێن هەمەوەندی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی بازیان بە 964ـی وت، “ئەو رێگایە هاتوچۆی زۆری تێدا روو دەدات و شۆفێرەکان پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ نابن و رووداوی نەخوازراویان لێدەکەوێتەوە”.

وتیشی، “لە کاتی بارانباریندا شەقامەکە لووس دەبێت، بە تایبەت دوای ماوەیەک کە شەقامەکە وشک بێت یەکەم باران لووسی دەکات و ئەگەری رووداوی هاتوچۆ زیاتر دەکات”.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی بازیان سەبارەت بە رەوشی بریندارەکان وتی، “برینەکانیان سەخت نییە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون”.

لە پێکدادانی چوار ئۆتۆمبێل چوار کەس بریندارن

لە پێکدادانی چوار ئۆتۆمبێل چوار کەس بریندارن