حاسڵاتی ئەمڕۆ

بلومێرگ: ئەمریکا بێهیوایە

964+

ژووری هەواڵ

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند چوونەتە ناو بەشێکی نەخۆشخانەی شیفا لە غەزەو هەتا هەموو نەخۆشخانەکە کۆنترۆڵ نەکەن ناگەڕێنەوە، چونکە پێیان وایە بنکەی حەماس و شوێنی گلدانەوەی بەشێک لە دیلەکانی تێدایە.

گروپی جیهادی ئیسلامی دەڵێت: لە غەزە سوپای ئیسرائیل شەڕی پێناکرێت، بۆیە پەلاماری خەڵکی سیڤیل و نەخۆش و بێگوناه دەدات.

ئێزگەی ئیسرائیل بڵاویکردەوە: بە نێوەندگیری قەتەرو ئەمریکا هەردوو لایەنی ئیسرائیلی و حەماس نزیکن لەوەی بگەنە رێکەوتنێک بۆ ئازادکردنی منداڵە دیلەکان لە هەردوولا.

وەزارەتی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل دەڵێت: لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە هەتا ئێستا 31 هەزار مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکیان داوە بە خەڵک، هێشتا 236 هەزار داواکاری دیکەش ماوە.

ناتەنیاهۆ بودجەی هەموارکراوی ئیسرائیلی پەسەندکردووەو رەوانەی پەرلەمانی دەکات، بڕی بودجەکە دیاری نەکراوە، بەڵام میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن بەشی هەرە زۆری بۆ شەڕەکەی حەماس تەرخانکراوە.

ئاژانسی بلومبێرک بڵاویکردەوە: کۆشکی سپی بێهیوا بووە لە هەڵوێستی ئیسرائیل، چونکە گوێ لە ئەمریکا ناگرێت و رۆژ بەرۆژ ژمارەی کوژراوانی سیڤیل زیاد دەکەن.