بزانە بۆچی بڕاونەتەوە؟
964 هۆکاری بڕینی دارەکانی نێو ناو سهنتهرى دهۆک ئاشکرا دەکات
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئێوارەی ئەمڕۆ گرتە ڤیدیۆیەک لە میدیاکانی پارێزگای دهۆک هەرای نایەوە، کە دهبیندرێت لەلایەن چەند کەسێکەوە داری کاژى بەتەمهن دەبردرێن بۆ ئەوەی کامێرای هاتوچۆ کاری خۆی بکات.
بە پێی راگەیهندراوێکی هاتوچۆی دهۆک، سبهى چوارشەممە 11 کامێرای راداری هاتوچۆ لە سەنتەری دهۆک دەکەونەکار و هاوڵاتیانیش ئاگادار دەکاتەوە، کە ئهو كامێرانه نوێ دانراون.
کاروان ساڵح، بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان لە پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، بە پێی رێکەوتنێکى نێوان هاتوچۆی دهۆک و بەڕێوهبەرایەتییەکەیان ئەو دارانەی کە بهر زوومى كامێراكانی هاتوچۆ دهگرن، دهبێت ببڕدرێن.
وتیشی “بڕینی دارەکان بۆ بەرژەوەندی گشتییە، چونکە ئەگەر شۆفێران کامێراكان نەبینن، ئەوکاتەی سزاى سهرپێچیان بۆ بنووسرێت، گلەیی دەکهن”.
ئاماژهى بهوهش كرد، لادان و بڕینی ئەم دارانە بە مەرجێکە، كه بۆ هەر دارێک پێویسته هاتوچۆ پێنج دار بدات بە ئهوان و لە شوێنێکی دیکە بیچێنن.
دووپاتیشی دهكاتهوه، كه زۆر هەوڵیان داوه دارەکان نەبڕدرێن، بەڵام دهڵێت “داری کاژ کە گەورە بوو گواستنەوەی زۆر ئەستەمە و لەناو دەچێت بۆیە بڕدران و ئەمڕۆ لەلایەن تیمێکی ئێمە و هاتوچۆ ئەم کارە ئەنجام درا”.
بە پێی زانیارییەکانی 964 ئەمرۆ لە دوو شوێنی جیاواز لە ناو سەنتەری دهۆک بەهۆی کامێرای هاتوچۆوە چوار دار بڕدراون.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن