وێنەی دەستگیر کراوەکە. فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی
پێنج ملیۆن دیناری دزیوە
پارە و مۆبایلی لەنێو ئۆتۆمبێلێک دزی و دەستگیر کرا
964+
ژووری هەواڵ
لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی، کەسێک بە تۆمەتی دزینی بڕێک پارە و مۆبایل لەنێو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک، دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 13.11.2023، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارەکە نزیکەی پێنج ملیۆن دینار، هەزار دۆلار و دوو مۆبایلی زیرەک و چەند کەلوپەلێکی لە ناو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک دزیووە.
تۆمەتبارەکە تەمەنی 35 ساڵە، لەسەر سکاڵای خاوەن پارەکە دەستگیر کراوە و بڕیک لە پارە دزراوەکەی پێماوە و دەستیبەسەردا گیراوە.
تەمەنیان 20 ساڵە و بەهۆی تەقەکردنەوە دەستگیرکران
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دەستگیر کراوەکە پێشینەی تاوانی هەیە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.