لیۆنێل مێسی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
هیچی وای بۆ نەکردوون
مێسی باشترینی یانه‌كه‌یه‌تی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شتێكی ئه‌وتۆی بۆ یانه‌كه‌ی نه‌كرد له رووی ده‌ستكه‌وت و نازناوه‌وه زۆر گرنگ بێت، به‌ڵام یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، لیۆنێل مێسی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی یانه‌كه‌ی له ساڵی 2023 به‌ده‌ستهێنا.
مێسی كه ئه‌مساڵ بالۆن دۆریشی برده‌وه، به دره‌نگه‌وه په‌یوه‌ندی به ئینته‌ر مه‌یامی كرد و له 14 یاریدا توانی 11 گۆڵ بكات و 7 ئه‌سیستیشی هه‌بوو، به‌ڵام تیپه‌كه‌ی له كۆی 15 تیپی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی خولی ئه‌مریكا، پله‌ی 14ی به‌ده‌ستهێنا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێسی خه‌ڵاتی جامی خوله‌كانی ئه‌مریكای بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی خولی ئه‌مریكا نه‌یتوانی تیپه‌كه بگه‌یه‌نێته قۆناغی پله‌ی ئۆف، به تایبه‌تی كه له‌م دواییانه‌دا به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له تیپه‌كه دابڕا.