سێ رۆژ مۆڵەتیان هەیە

قایمقامیەتی هەڵەبجە: ئەو دوکانەی پێشوەختە مریشک پاک بکات دادەخرێت

964+

فەهمی نەبی

قایمقامیەتی هەڵەبجە ئاگاداری هەموو دوکاندارەکانی مریشکفرۆشی دەکات، چیتر رێگەیان پێنادرێت پێشوەختە لە دوکانەکان مریشک سەرببڕن و پاکی بکەن، دەبێت کڕیار لەوێ بێت.

دڵنیا فاروق سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە ئەمڕۆ 13.11.2023 ئاگاداری دوکانەکانی مریشکفرۆشی کردووە، تا سێ رۆژی دیکە ئەگەر پابەندی ئەو بڕیارە نەبن دوکانەکانیان دادەخرێت.

هۆکاری ئەم بڕیارەی سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەت نەبوونی مەرجی تەندروستی پێشوەختەیە، ئایا ئەو مریشکە نەخۆش بووە یان تەندروست.

قایمقامیەت دەڵێت، دەبێت مریشک بەبەرچاوی کڕیارەوە سەرببڕدرێت و دواتر پاکبکرێتەوە، پێچەوانەی ئەوە دوکانەکە دادەخرێت.

ڤێتێرنەری گەرمیان: دووکانی مریشکفرۆشان نایاسایین

ڤێتێرنەری گەرمیان: دووکانی مریشکفرۆشان نایاسایین

مریشکی

مریشکی "قلرخ" کێبڕکێی نرخی بازاڕ دەکات