راوچیەکە خۆی پێوە بوو

لە کفری کۆمەڵێک باڵندەی دەگمەن گەڕێندرانەوە ناو سروشت

964+

توانا نەقی

لە دەشتی کفری کۆمەڵێک باڵندەی جۆراوجۆر و لە ناویاندا قوشێک لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە ئازادکران کە راو کرابوون.

پۆلیسی دارستانی گەرمیان بڵاویکردەوە، بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کۆکس سەربە پۆلیسی کفری، هاوڵاتیەکیان دەستگیر کردووە کە راوی باڵندەی کردووە لەو سنوورە.

راوچیەکە باڵندەیەکی قوشی پێبووە کە یەکێکە لە باڵندە دەگمەنەکان، لەگەڵ چوار کوڕکوڕ و دوو کۆتر.

پۆلیس دەڵێت، کەسەکەیان رەوانەی لای بەڕێوەبەری ناحیەی کۆکس کردووە بۆ لێپرسینەوەی یاسایی و باڵندەکانیش ئازادی ناو سروشت کرانەوە.

دوو کەس لەکاتی راوکردندا دەستگیرکران

دوو کەس لەکاتی راوکردندا دەستگیرکران