لە سنووری دهۆک داریان بڕیوە

حەوت کەس بە چوار ئۆتۆمبێلەوە دەستگیرکران

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

درەنگانی شەوی رابردوو لەلایەن هیزی پیشمەرگەی پاراستنی ژینگەی دهۆک حەوت کەس دەستگیرکراون بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە بڕینی دارەوە.

دار بڕەکان دوو ئۆتۆمبێلی دوو تەنی لەگەڵ دوو پیکابی پڕ لە دار بەڕوو مازویان پێبووە و دەستیان بەسەردا گیراوە.

رەمەزان سیاری بەرپرسی مەفرەزەکانی هیزی پیشمەرگەی پاراستنی ژینگەی دهۆک بە 964ـی وت، حەوت کەسمان دەستگیرکردووە کە بازرگانی گەورەبوون و بڕێکی زۆر داری تەڕ و بە تەمەنیان بڕیوە و ویستوویانە بازرگانی پێوەبکەن، ئەوە ئۆتۆمبێلانەش کە دەستی بەسەردا گیراوە بۆ گواستنەوەی دارەکان بەکاریان هێناوە.

وتیشی، ئۆتۆمبێلێکان لەسنووری ناحیەی زاویتە و ناحیەی بامەڕنێ دەستیان بەسەرداگیراوە و لەگەڵ حەوت کەسەکەدا رەوانەی دادگا کراون.

هەرکەسێک ماڵی لە ناوچە شاخاوییەکان بێت دەبێت وەرەقەی ناحیە یان قایمقامیەت ببرێت بۆ پێشمەرگەی ژینگە لەگەڵ پۆلیسی دەرستان لەگەڵ کەسەکەدابن و نابێت دار لە رەگەوە هەڵکەندرێت و لە ژێر رێنمایی ئەواندا دار ببڕدرێتەوە، رەمەزان سیاری وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

داری تەمەن 70 ساڵەیان بڕیووە و دەیانویست بیفرۆشنەوە

داری تەمەن 70 ساڵەیان بڕیووە و دەیانویست بیفرۆشنەوە