دیمەنی ئامێرەکانی شارەوانی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود - وێنە: شارەوانی سلێمانی
"تا دواتوانن بەکاری مەهێنن"
شارەوانی سلێمانی هۆشداری لەسەر رێگایەکی ناو شار دەدات
964+
توانا نەقی
شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە لە دوو رۆژی داهاتوو کار لە رێگایەکدا دەکەن و شۆفێران تا دەتوانن ئەو رێگایە بەکار مەهێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، دەیانەوێت پێش شەپۆلی باران بارین و بە سوود وەرگرتن لە کەش و هەوا هەڵدەستن بە قیرتاوکردنی شەقامی مەلیک مەحمود – پردی وڵوبە تا پردی قالاوە.
شارەوانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات، بۆ کاری پێویست نەبێت شەقامەکە بەکارنەهێنن، چونکە پێدەچێت بەهۆی کارەکانیان قەرەباڵغی و ئاستەنگی هاتوچۆ دروست ببێت.