کارمەندی یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکان ئاڵای کوردستانی بەرزکردووەتەوە. فۆتۆ: X
هه‌رێم و به‌غدا
“له باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستانه‌وه گفتوگۆییه‌كان درێژه پێده‌ده‌ن”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری نه‌وتی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، له راگه‌یاندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمیشدا ئاماژه به‌وه كراوه، بڕیار درا هەردوو وەزارەتی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم و نه‌وتی به‌غدا درێژە بە گفتوگۆ و راگۆڕینەوەکان لەسەر وردەکارییە یاسایی، دارایی و تەکنیکییەکان بدەن تا بە لەیەکتێگەیشتنێکی هاوبەشەوە چاره‌سه‌ره‌كان بخرێنه‌ڕوو.
شاندی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وت ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی گه‌یشتنه هه‌ولێر و دواتر له‌گه‌ڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان كۆبوونه‌وه.
حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیه‌ندراوێکی لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و، تێیدا هاتووه، بیروڕا لە بارەی رێکار و هەنگاوەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.
هه‌روه‌ها هاتووه، “سەرۆکی حکومەت ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دووپات کردەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هێنانەکایەی لەیەکتێگەیشتنێکی هاوبەش بە ئاراستەی بەجێگەیاندنی پێداویستییە دارایی و تەکنیکییەکانی پرۆسەی هەناردەكردن و لە چوارچێوەی بنەما دەستووری و گرێبەستەکان و رێزگرتن لە دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی سەرجەم لایەنەکان، هه‌روه‌ها دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ دەستەبەرکردنی خەرجیى شایستەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم، کە لەناو بودجەی حكومەتی فیدراڵ تەرخانکراویی پێویستی بۆ دانراوە.”
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزیری سەرچاوە سرووشتییەکانی هەرێمی راسپارد هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ تیمی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بکەن کە بڕیارە بۆ چەند رۆژێک لە هەولێر بمێننەوە، وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “لە کۆتاییدا بڕیاردرا کە هەردوو وەزارەت درێژە بە گفتوگۆ و راگۆڕینەوەکان لەسەر وردەکارییە یاسایی، دارایی و تەکنیکییەکان بدەن تا بە لەیەکتێگەیشتنێکی هاوبەشەوە، چارەسەرەکان بخرێنەڕوو بە ئامانجی ئەوەی لە زووترین کاتدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی دەستپێبکاتەوە کە رۆڵێکی بەرچاوی لە زیادکردنی سەرچاوەی داهاتی گشتی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و خەرجکردنەوەی بۆ بەرژەوەندی گشتی دەبێت”.
هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 25.3.2023ی لەسەر بڕیاری دادگەی ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس لە ئەنجامی سکاڵایەکی عێراق لە دژی تورکیا، راگیراوە، تا ئێستا سەرەڕای کۆبوونەوەی زۆر و هه‌مه‌لایه‌ن لە ئاستی باڵا لە نێوان بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا، هه‌نارده‌كردنه‌كه دەستی پێنەکردووەتەوە.