دیسان گردبوونەوەیە
به‌شێكی شه‌قامی 60 مه‌تری سلێمانی داخرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له سلێمانی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه گردبوونه‌ته‌وه و به رێپێوان به‌ره‌و په‌روه‌رده‌ی گشتیی سلێمانی ده‌ڕۆن.
په‌یامنێری 964 له سلێمانی رایگه‌یاند، قوتابیانی پۆلی 12 به‌شێكی شه‌قامی 60 مه‌تری، لای ته‌لاری هونه‌ریان داخستووه، بۆیه ئه‌وانه‌ی كاریان به‌و رێگه‌یه‌یه، واباشتره رێگه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵبژێرن.
له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره قوتابیانی پۆلی 12 گردبوونه‌وه ده‌كه‌ن و چوونه‌ته به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی گشتی، په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای سلێمانی.
ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن “یان مه‌نهه‌جی ئه‌مساڵ كه‌مبكرێته‌وه، یان ماوه‌ی خوێندن درێژ بكرێته‌وه”.
تا ئێستا خوێندنی وه‌رزی ئه‌مساڵ له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ده‌ستیپێنه‌كردووه، ته‌نیا پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌خوێنن و ئێستاش ئه‌وان داواكارییان هه‌یه، چونكه پێیان وایه دواكه‌وتوون و كاتیان زۆر له ده‌ست چووه.
ئه‌م بارودۆخه به‌هۆی بایكۆتی ده‌وامكردنه له لایه‌ن مامۆستایانه‌وه، كه مووچه‌كانیان دواكه‌وتووه و حكومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی چوار مانگی رابردوو دوو موچه‌ی به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران داوه.