سەرما لە بەختی دارەکان نییە

ئەمڕۆش پیکابێک دار بڕدراوە و کەسێک دەستگیر کراوە

964+

پێشەوا محەمەد

ئەمڕۆ پێنجشەممەش لە سنووری سلێمانی دەستبەسەر پیکابێک داری بڕاودا گیراوە، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، هاتنی سەرما داربڕەکانی زیاتر کردووە.

ئەو کەسەی لەسەر ئەو داربڕینە دەستگیر کراوە، پیکابە دارەکەی لە خانێکی ئاژەڵدا لە دۆڵی دوکانیانی ناحیەی عەربەت شاردبووەوە.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، “بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوە داربڕەکان زیاتر بوون و بۆ فرۆشتن و خۆگەرمکردنەوە بەکاری دەهێنن”.

وتیشی، “زیانگەیاندن بە سروشت تاوانە و هەرکەس لەسەر تێکدانی سروشت دەستگیر بکرێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێتەوە و دەدرێت بە دادگا”.

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمساڵ لە سنووری سلێمانی نزیکەی 75 کەسەوە لەسەر داربڕین دەستگیر کراون.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە سزای بڕینەوەی داری تەڕ و سەوزى ده‌ستنیشان كردووە، “هەر کەسێک داری تەڕ و سەوز ببڕێتەوە بە 500 هەزار دینار سزا دەدرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و سزا داراییەش نەدات، بە سێ مانگ بەندکردن سزا دەدرێت”.

لە 24 کاتژمێردا چوار کەس لەسەر بڕینەوەی دار دەستگیر کرا...

لە 24 کاتژمێردا چوار کەس لەسەر بڕینەوەی دار دەستگیر کراون