بەڵگەیان بەدەستەوە گیراوە

دوو كه‌س به‌ تۆمه‌تی “تیرۆر و بازرگانیی شوێنه‌وار” ده‌ستگیر كران

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا دوو کەسیان دەستگیر کرد، کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکراون بە تۆمەتی “تیرۆر و بازرگانیكردن به‌ شوێنه‌وار”.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9.11.2023 وەزارەتی بەرگریی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌م باره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌، کە کۆپییەکی دەست تۆڕی 964 کەوتووە، تێیدا هاتووه‌، “مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری، توانیان دوو کەسی داواکراو ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ به‌ تۆمەتی تیرۆر و بازرگانیکردن بە کەلوپەلی شوێنه‌وار تۆمه‌تبار كراون، هه‌ردوو كه‌سه‌كه‌ له‌ قەزای تاجی و ناوچەی سەیدییە لە بەغدا به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر دەستگیرکران.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، هه‌ردوو تۆمه‌تبار و بە پێی بڕگەکانی مادەکانی (4 تیرۆر، 44 کەلوپەلی شوینه‌وار) له‌ یاسای سزادان گیراون، كه‌ یەکێکیان به‌ به‌ڵگه‌وه‌ گیراوه‌ و تابلۆ و مۆری شوێنه‌واری پێبووه‌.
“هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌ كه‌لوپه‌له‌ دەستبەسەرداگیراوەکانه‌وه‌ رەوانەی دەسەڵاتی لێکۆڵینەوە كران و رێکاری یاسایی و پێویستیان به‌رامبه‌ر ده‌گیرته‌به‌ر”، ئه‌مه‌ به‌ گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق.

زۆربەی شوێنەوارەکانی ئامێدی لەژێر مەترسی لەناوچوونن

زۆربەی شوێنەوارەکانی ئامێدی لەژێر مەترسی لەناوچوونن