پشکنین بەردەوامە

نزیکەی یەک تۆن پەنیر، گۆشت و گەنمەشامی خراپ دۆزرانەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە رێستۆرانت و مارکێت و شوێنە گشتییەکانی هەولێر نزیکەی یەک تۆن پەنیر، گۆشت و گەنمەشامی دۆزراوەتەوە، کە بەکەڵکی خواردن نایەن و بۆ تەندروستی خراپن.

بڕی گەنمەشامیەکە 630 کیلۆ بووە، گەشتەکەش 45 کیلۆ و پەنیرەکەش 310 کیلۆ بووە.

رۆژی چوارشەممە 8.11.2023، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، ئەو بڕە خواردنەیان لە گەڕانەکانی ئەمڕۆدا دۆزیوەتەوە و بەردەوام دەبن لە پشکنینەکانیان.

گەنمەشامیەکە لەقوتونراوە و لە جۆری “tasco”ـیە و دروستکراوی وڵاتی تورکیایە.

شەش نوسینگە لەسەر فرۆشتنی سەوزەی هاوردەکراو داخران

شەش نوسینگە لەسەر فرۆشتنی سەوزەی هاوردەکراو داخران