سیستم دەگوازنەوە

کاری پاسپۆرت لە هەڵەبجە، شارەزوور و سەیدسادق دەوەستێت

964+

ژووری هەواڵ

تا کاتێکی نادیار، سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە پارێزگای هەڵەبجە، قەزای سەیدسادق و قەزای شارەزوور رادەگیرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8.11.2023، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە سبەینێ پێنجشەممەوە بەهۆی کارکردن لە سیستمی نوێی پاسپۆرت و گواستنەوەی سێرڤەری نوێی بەڕێوەبەرایەتییەکە، مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت دەوەستن.

“ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای هەڵەبجە و قەزای سەیدسادق و قەزای شارەزوور دەکەینەوە، کە سەردانمان مەکەن تا کاتی چاکبوونی سیستم”، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە وادەڵێت.

لە کۆتایی مانگی ئەیلولەوە، پارێزگای هەڵەبجە بووە خاوەنی سیستمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی و سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بە 964ـی وت، “بە گشتی رۆژانە 150 هاوڵاتی هەڵەبجە داوای پاسپۆرت دەکەن و بەو سیستمە بێ هیچ کێشەیەک دەتواندرێت کاری هاوڵاتیان رایی بکرێت”.

وتیشی، “بەو سیستمە ئەلیکترۆنییە هاوڵاتیان لە کەمترین ماوەدا دەبنە خاوەنی پاسپۆرت و ئەوەی کراویشە لەبەرچاوگرتنی هەڵەبجەیە وەک شاری شەهیدان بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانیان”.

پاسپۆرتی سلێمانی: ئەگەر کارتی زانیاریەکەت سلێمانی نەب...

پاسپۆرتی سلێمانی: ئەگەر کارتی زانیاریەکەت سلێمانی نەبێت کارت بۆ ناکەین