هەواڵی زیاتر
دوکان کەوتووەتە ژێر زبڵ و داربڕەکانی سلێمانییش وازناهێنن
964+
ژووری هەواڵ
یەکەم نۆبەرەی قارچک له كوێستانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ری ده‌رهێنا و ده‌ڵێن جگه له‌وه‌ى تام و له‌زه‌تێكی تایبه‌تى هه‌یه، هه‌مان كات له رووى ته‌ندروستیشه‌وه سوودى خۆى هه‌یه.
له پێنجوێن یه‌كێك له دانیشتوانى گوندى كێلوه به‌ناوى ره‌حمان محه‌مه‌د ده‌ستى به قارچكه بەتامەکەی كوێستانى ناوچه‌كه‌ى گه‌یشت و توانى نۆبه‌ره‌ى قارچكى ئه‌مساڵ بخاته سه‌ر سفره‌ى ماڵه‌وه‌یان به‌یه‌كه‌وه بیخۆن.
ده‌ڵێت، ساڵانە لە دوای بارانبارین و نەرمبوونەوەی زەوی روو دەکەنە هەردەکان بۆ کۆکردنەوەی قارچکی سروشتی و بەرهەمەکەش هێندە نییە هاوڵاتیان بیفرۆشن، مەگەر کەسێک لە ساڵێکدا چەند کیلۆیەک بفرۆشێت.
964 دەزانێت، ساڵی رابردوو لە 20.11.2023 یەکەم نۆبەرەی قارچکى كوێستانه‌كان پێگەیشت، بەڵام ئەمساڵ 12 رۆژ پێشتر سەری دەرهێناوە.
عومەر عەبدوڵا، رووەکناس لەبارەی قارچکەوە زانیاری بۆ 964 خستەڕوو و رایگەیاند، دەبێت هاوڵاتیان زۆر وردبن لە ناسینەوەی قارچک و ئەوەش پێویستی بە ئەزموونە، بەڵام بە گشتی قارچکی وەرزی پاییز و بەهار سەلامەتن.
—————————–
وادیارە داربڕەکانی سنووری سلێمانی وازناهێنن. ئەمڕۆ چوارشەممەش لە سنووری سیتەک دەست بەسەر یەک پیکاب داری بڕدراودا گیراوە و داربڕەکانیش دیار نین.
دارەکان لە گوندی هەرمن بڕدراون، به‌ڵام پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئه‌وه‌ى كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ستى ته‌نیا تەورێک و تەورداسێک بووه.
هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە لایەن هاوڵاتییەکەوە لە بڕینی ئەو دارانە ئاگادار کراونەوە، بەڵام کە گەیشتوون ئەو کەسەی بڕیونی رایکردووە.
وتیشی “پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە هەرکات ئەو کەسە دۆزرایەوە راپێچی بەردەم دادوەر دەکرێت”.
بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمساڵ لە سنووری سلێمانی لەسەر و 70 کەسەوە لەسەر داربڕین دەستگیر کراون.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە سزای بڕینەوەی داری تەڕ و سەوزى ده‌ستنیشان كردووە، “هەر کەسێک داری تەڕ و سەوز ببڕێتەوە بە 500 هەزار دینار سزا دەدرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و سزا داراییەش نەدات، بە سێ مانگ بەندکردن سزا دەدرێت”.
—————————-
وابڕوات قه‌زاى دوكان ده‌كه‌وێته بن زبڵ و خاشاك، چونكه كارمه‌ندانى پاككه‌ره‌وه له‌دوێنێوه مانیان له‌كاركردن گرتووه و ده‌ڵێن تا مووچه‌كانمان نه‌ده‌نێ زبڵ كۆناكه‌ینه‌وه.
سەروەر ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى دوکان ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ى به 964 وت، كه كرێکارانی کۆمپانیای پاکكردنەوە لەسنوری شارەوانیان کارناکەن و وتیشی لەوە زیاتر ناتوانم هیچیتر بڵێم و روونکردەوە بدەم”.
به‌ڵام محەمەد حسێن لێپرسراوی کۆمپانیای شکار بۆ 964 ئاشكراى كرد، كه ماوەی دوو رۆژە کرێکارانی کۆمپانیاکەیان لە زۆنی ناوەندی دوکان مانیان لە کارکردن گرتوە و بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان ئامادەنین کار بکەن تا موچەکانیان پێنەدرێت.
وتیشی “لە لایەن حکومەتی هەرێم مانگانە وەک پێویست پارەمان پێ‌نادرێت و بەو هۆیەشەوە ناتوانین پارەی کرێکارانی کۆمپانیاکەمان دابین بکەین”.
نۆبەرەی قارچک كوێستانه‌كان سه‌ری ده‌رهێنا
وابڕوات قه‌زاى دوكان ده‌كه‌وێته بن زبڵ و خاشاك
داربڕەکانی سنووری سلێمانی وازناهێنن