باڵەخانەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران _ وێنە: 964
هەفتەی داهاتوو دەست بە دەوام دەکەن
لە سۆران زیاتر لە 500 دەرچووی زانکۆ بە وانەبێژ دامەزران
964+
ئاکام غەفور – سۆران
بڕیاری دامەزراندنی 521 دەرچووی زانکۆ وەک وانەبێژ لە سۆران دەرچووە و بڕیارە رۆژی یەکشەممە دەست بە دەوام بکەن.
اکارا الشا کیۆ بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سۆران بە 964ی وت، “بەپێی پێویستی قوتابخانە و پەروەردەکان و پسپۆڕی مامۆستای وانەبێژمان بۆ دانراوە”.
سنوری پەروەردەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێکدێت لە هەریەکە لە پەروەردەی سۆران، پەروەردەی چۆمان، پەروەردەی مێرگەسوور و پەروەردەی رواندز زیاتر لە چوار هەزار و 600 مامۆستای میلاک هەیە، خاوەنی نزیکەی چوار هەزار مامۆستای وانەبێژە.