باڵەخانە نوێیەکەی هاتوچؤی زەڕایەن. وێنە:964+
دوای 18 ساڵ
هاتوچۆی زەڕایەن رزگاری بوو
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
دوای 18 ساڵ هاتوچۆی زەڕایەن لە دەردەسەری رزگاری بوو، لە ئەمڕۆوە ئیتر بینای تازەو چاکی خۆیان هەیە و کارمەندەکانیان لە کابینە دەوام ناکەن.
بنکەی هاتوچۆی زەڕایەن سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارەزوورە، لە ساڵی 2005-ەوە ئەم بنکەیە هەیە، بەڵام لەناو چەند کابینەیەکدا دەوامیان دەکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ئیتر 23 کارمەندەکە چوونە بینا نوێیەکە و لە کابینەکان نەجاتیان بوو، بینا نوێیەکە دەکەوێتە نزیک بینای ناحیەوە.
موقەدەم هەڤاڵ محەمەد بەڕێوەبەری بنکەی هاتوچۆی زەڕایەن بە 964ی وت ”جاران شوێنەکەمان لەبار نەبوو، بەڵام ئەم بینا نوێیە وادەکات باشتر ئیش و کاری خەڵک رایی بکەین”.