لە شارەدێی بۆسکین بوون
لە رانیە درۆن دوو گەریلای پیادەڕۆیی کردووەتە ئامانج
964+
ژێوار خدر – رانیە
لە شارەدێی بۆسکین درۆن دوو کچی پیادەی کردووەتە ئامانج و بەسەختی بریندارن.
رووداوەکە نزیکەی نیو کاتژمێر لەمەوبەر بووە.
تەها محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین بۆ 964 دەڵێت، دوو کچ کە بریندار بوون گەیشتوونەتە نەخۆشخانەی راپەڕین و یەکێکیان برینی سەختە.
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی راپەڕین بۆ 964 وتی، “بەپێی لێکۆڵینەوەکانمان ئەو دوو کچە گەریلای پارتی کرێکاری کوردستان بوون، مێرمنداڵێک لەو ناوە بەسوکی بریندار بووە”.