کارمەندانی لیژنەکانی قایمقامیەت لەکاتی پشکنینی سەمونخانەیەک لە سلێمانی. وێنە: قایمقامیەتی سلێمانی.
لە سلێمانی
لەماوەی مانگێکدا 93 تۆن خۆراکی بەسەرچوو لەناوبراون
964+
ژووری هەواڵ
قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، لەماوەی مانگی رابردوودا سەردانی لێژنەکانی قایمقامیەت زیادیانکردووە و داخستن کەمیکردووە، لە ئەنجامی گەڕانەکان 93 تۆن و 873 کیلۆگرام خواردن و شمەکی بەسەرچوو لەناوبراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، لەماوەی مانگی رابردوو حەوت هەزار و 743 سەردانی هەبووە، لەو ژمارەیە 751 سەرپێچی تۆمارکراون و 405 پسولەی ئاگادارکردنەوە دراوە بە شوێنی کارەکان.
لیژنەکانی قایمامیەت دەڵێت، 20 شوێن داخراون و حەوت شوێنیش رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە، ئەم ژمارەیە لەکاتێکدایە لەمانگی 9 ئەو شوێنانەی لە سلێمانی داخرابوون ژمارەیان گەیشتبووە 28 شوێن.